AP ١٤٠٤ ڕەشەمە ١٨ ١٠:٣٥

بانگهێشتی گەلی ئێران بۆ بەیعەتی میلیۆنان کەسی لەگەڵ ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی

بانگهێشتی گەلی ئێران بۆ بەیعەتی میلیۆنان کەسی لەگەڵ ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی

شۆرای هەماهەنگی بانگەشەی ئیسلامی ئێران بانگهێشتی سەرجەم گەلی وڵاتی کرد بۆ بەیعەت لەگەڵ ئیمامی حازر لە بەردەوامبوونی ڕێگای پیرۆزی ئیمامانی پێشوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە کە داوا لە سەرجەم چین و توێژەکانی گەلی ئێران، نوخبەکانی زانستی و حەوزە وزانکۆ، فەرهەنگیان و بلیمەتەکان و پیشەوەران ، هونەرمەندان دەکرێت کە بەیعەت بکەنە ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران و هەڵبژاردەی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری.

داوا کراوە کە کاتژمێر 3ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ 18ی ڕەشەمە خەلک لە گۆڕەپانە سەرەکییەکانی وڵات کۆببێتەوە بۆ ڕاگەیاندنی بەیعەت لەگەڵ ڕێبەری باڵای وڵات.

News ID 58811

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha